راهێنانکردن لەسەر تاقیکردنەوەی IELTS لەسەر کۆمپیوتەر
بۆ هەموو ئە کاندیدە بەرێزانەی کە دەخوازن تاقیکردنەوەی IELTS لەسەر کۆمپیوتەر بکەن و دڵنیانین لە شێواز و فۆرماتی تاقیکردنەوەکە و دەیانەوێت پێش تاقیکردنەوەکە زانیاریان هەبێت یان پراکتیزی تاقیکردنەوەکە بە عەمەلی بکەن. دەتوانن سود لەم لینکانەی لە خوارەوە دانراون وەربگرن.
وەک دەزانن بەشەکانی Listening, Reading و Writing تاقیکردنەوەکە لەسەر کۆمپیوتەر دەکرێت و بەشی Speaking هەر روو بەرووە لەگەڵ ئیگزامنەرێکدا یان ئۆنلاینە بەهەمان شێوە لەگەڵ ئیگزامنەرێکدا. نمونەی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکە کە بە هەمان شێوەی تاقیکردنەوە راستەقینەکەن زۆر یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی شارەزای شێوازی تاقیکردنەوە و پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکە بن.
بەشی یەکەم بیستن ( Listening )
بەشی Listening ی تاقیکردنەوەی IELTS لەسەر کۆمپیوتەر شەش جۆر پرسیاری سەرەکی پێکدێت. بۆ هەر یەکێک لە جۆرکانی پرسیارەکان کلیک لەسەر لینکەکان بکەو دوای رێنماییەکان بکەوە، پێش ئەوەی تۆمارەکان دەستپێبکەن هەندێک کاتت دەبێت بۆ ئەوەی چاوێک بە پرسیارەکاندا بخشێنیت.
بۆ زانینی وڵامەکانت، سەیری وەڵام و تێکستەکانی بەشی بیستن بکە لە خوارەوەی پەیجەکە. وەڵامی راستی تەواوی پرسیارەکانت لە وێدا دانراوە.
پرسیارەکانی بەشی بیستن بریتین لە مانەی خوارەوە:
یەکەم: هەلبژاردن لەگەل تەنها یەک وەڵام
لەم پرسیارەدا، تۆ گوێ لە تۆمارێک دەگریت، کە فێرخوازێک بە ناوی جودییەوە، گەنگەشەی لێکۆڵینەوەکەی لەگەڵ راهێنەر و هاوپۆلەکانیدا دەکات.
کلیک لەسەر لینکەکە بکە، گوێ لە ریکۆردەکە بگرە و وەڵامی پرسیارەکان بدەرەوە، تەنها یەک وەڵامی بۆ دەبێت
دووەم: هەڵبژاردن، لەگەل زیاتر لە وەڵامێک
لەم پرسیارەدا، تۆ گوێ لە تۆمارێک دەگریت، کە دوو کەس تێیدا باسی رێبەری کتێبخانەیەک دەکەن.
کلیک لەسەر لینکەکە بکە، گوێ لە ریکۆردەکە بگرە و وەڵامی پرسیارەکان هەڵبژێرە، زیاتر لە یەک وەڵامی بۆ دەبێت
Multiple Choice more than 1 answer
سێیەم: بە یەک گەیاندن
لەم پرسیارەدا، تۆ گوێ لە تۆمارێک دەگریت، کە ژنێک تێیدا قسە بۆ هەندێک کارمەندی نوێ دەکات لە کامپێکی هاوینەی منداڵاندا.
کلیک لەسەر لینکەکە بکە، گوێ لە ریکۆردەکە بگرە و وەڵامە راستەکان بە پرسیارەکان بگەیەنە.
چوارەم: دەست نیشانکردن لەسەر نەخشەیەک
لەم پرسیارەدا، تۆ گوێ لە تۆمارێک دەگریت، کە رێبەرێکی گەشتیاری باسی شوێنە جیاجیاکانی شارۆچکەیەکی ئەمریکا دەکات
کلیک لەسەر لینکەکە بکە، گوێ لە ریکۆردەکە بگرە و وەڵامی پرسیارەکان لەسەر نەخشەکە دەستنیشان بکە.
پێنجەم: پڕکردنەوەی بۆشاییەکان
لەم پرسیارەدا، تۆ گوێ لە تۆمارێک دەگریت، کە تێیدا دوو کەس باسی ئەساسی ناوماڵی دەستی دوو دەکەن.
کلیک لەسەر لینکەکە بکە، گوێ لە ریکۆردەکە بگرە و بۆشاییەکان بە وشەیەک یان ژمارەیەک پڕبکەرەوە.
شەشەم: پڕکردنەوەی بۆشاییەکان: کورتە وەڵام
لەم پرسیارەدا، تۆ گوێ لە تۆمارێک دەگریت، کە تێیدا نوێنەرێکی کۆمپانیای پۆشاک قسە بۆ فێرخوازانی ئامادەییەکیدەکات.
کلیک لەسەر لینکەکە بکە، گوێ لە ریکۆردەکە بگرە و بۆشاییەکان بە تەنها یەک وشە پڕبکەرەوە.
حەوتەم: پڕکردنەوەی فۆڕم
لەم پرسیارەدا، تۆ گوێ لە بڕگەیەک لە تۆماری بەشی یەک دەگریت، کە تێیدا کڕیارێک قسە بۆ بریکارێک دەکات لە کۆمپانیایەکدا کە کاریان ناردنی سندوقی گەورەیە بۆ دەرەوەی وڵات.
کلیک لەسەر لینکەکە بکە، گوێ لە ریکۆردەکە بگرە و بۆشاییەکان پڕبکەرەوە بە ژمارە و وشە، بەڵام لە سێ وشە زیاتر نەبن.
Form Completion (oep2stt.s3-eu-west-1.amazonaws.com)
هەشتەم: تەواوکردنی رستە
لەم پرسیارەدا، تۆ گوێ لە بڕگەیەک لە تۆماری بەشی سێ دەگریت، کە تێیدا دوو هاورێ باسی خوێندن دەکەن لە زانکۆیەکی کراوەدا.
کلیک لەسەر لینکەکە بکە، گوێ لە ریکۆردەکە بگرە و بۆشاییەکان پڕبکەرەوە و با لە دوو وشە زیاتر نەبێت.
Sentence Completion (oep2stt.s3-eu-west-1.amazonaws.com)
نۆیەم: پڕکردنەوەی خشتە
لەم پرسیارەدا، تۆ گوێ لە بڕگەیەک لە تۆماری بەشی چوار دەگریت، کە تێیدا وانەبێژێکی زانکۆ باسی توێژینەوەیەک دەکات دەربارەی ( بەردەوامی فێرخواز) .
کلیک لەسەر لینکەکە بکە، گوێ لە ریکۆردەکە بگرە و بۆشاییەکان بە تەنها یەک وشە پڕبکەرەوە.
Table completion (oep2stt.s3-eu-west-1.amazonaws.com)
دەیەم: پڕکردنەوەی خشتەی بەیانی
لەم پرسیارەدا، تۆ گوێ لە بڕگەیەک لە تۆماری بەشی سێ دەگریت، کە تێیدا دوو قوتابی زیندەوەرزانی لێکۆڵینەوەکەیان لەسەر بەڵگەی ژیان لەسەر زەوی و هەسارەکانی تر بەراورد دەکەن.
کلیک لەسەر لینکەکە بکە، گوێ لە ریکۆردەکە بگرە و وەڵامە راستەکان ربکێشە ناو بۆشاییەکانەوە .
Flow Chart Objective (oep2stt.s3-eu-west-1.amazonaws.com)
Course Features
- وانەکان 0
- Quizzes 0
- Duration 10 minutes
- Skill level All levels
- Language English
- Students 0
- Assessments Yes