بەگشتی دەربارەی کۆرسەکە
ئاستی سەرەتایی (Beginner) کۆرسێکی زمانی ئینگلیزی پراکتیکی و گفتگۆییە کە لەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانییەوە بەناوی (English File) ەوە دیزاینکراوە. کۆرسەکە بەژمارەیەکی زۆر و هەمەجۆر پرۆجێکتی بەستراو بە بوارەکانی گفتگۆکردن،پراکتیکردن و بازرگانیییەوە دەوڵەمەندکراوە بۆ دڵنیاببون لە ئەنجامەکانی کۆسرەکە. ئامانجی کۆرسەکە بریتییە لە زیاتر پەرەپێدانی توانست و ستراتیجەکانی زمانی ئینگلیزی فێرخوازان لە بوارەکانی خوێندنەوە، نوسین، بیستن و قسەکردنیان بۆ ئاستێک کە بتوانن توانستەکانیان لەبوار و ئەرکی زیاتر و ئالۆزتردا بەکاربهێنن لەپێناو یارمەتیدانینان بۆ بونیادنانی باوەڕبەخۆبوونیان و و چوونیان بۆ ئاستی دواتر کە ئاستی بناغەییە کۆرسەکە لەسەر باغەی ستاندەردی ئەوروپی بۆسەرچاوە زمانەوانییەکان (CEFR) ئاستی A1 بونیادنراوە
ئامانجەکانی کۆرسەکە
لەماوەی ئەم کۆرسەدا فێرخواز فێردەبێت ودەتوانێت:
- پرسیاری سادە بکات و وەڵامبداتەوە دەربارەی زۆر بابەتی هاوشیوە و ناسراو
- بەکارهێنانی گرێ و رستە سادە بۆ باسکردنی شوێنی ژیانیان و ئەو خەڵکانەی کە دەیانناسن.
- بەکارهێنانی کردارە سەرەتاییەکان بۆ وەسفکردنی ئارەزوو خولیاکانیان لەگەڵ چالاکی رۆژانەیاندا.
ئامانجەکانی بیستن
- تێگەیشتن لە وشە و دەربڕینە سەرەتاییەکان دەربارەی خۆیان، خێزانەکانیان لەگەڵ تێگەیشتنی راستەوخۆی دەوروبەریان ئەگەر بەهێواشی و لەسەرخۆی قسەیان لەگەڵدا بکرێت
ئامانجەکانی خوێندنەوە
- تێگەیشتن لە ناو، وشە لەگەڵ رستەی زۆر سەرەتایی، بۆ نمونە خوێندنەوەی نووسینی کورت، تێبینی و پۆستەر یان کەتەلۆگ.
ئامانجەکانی نووسین
- نووسینی کورت و پۆستکارد بۆ نمونە پۆستکاردی پشوو وسەردان.
- پڕکردنەوەی فۆڕم بە زانیاری کەسی، بۆ نمونە نووسینی ناوی خۆیان، و نەتەوە و ناونیشان لە فۆرمی تۆمارکردنی وتێلەکان.
ماوە کۆرسەکە و پێکهاتەکانی
کۆرسەکە لە ١٢ یونت پێکدێت، کەهەر یەکێکیان زۆر بە وریاییەوە دیزاینکراوە بۆ پەرەپێدانی هەر چوار توانستە سەرەکییەکەی خوێندنەوە، بیستن، قسەکردن و نووسینی فێرخوازان. هەروەها کۆرسەکە گرنگییەکی باش دەدات بە گرامەر، وشە و وتنی دەنگ و وشەکان
ماوەی کۆرسەکە
ماوەی کۆرسەکە بەسەر یەکەوە پێکدێت لە ٨٤ کاتژمێری فێرکردن، کە هەر هەفتەیەک فێرخواز ١٠ کاتژمێر وانە وەردەگرێت لە ماوەی نزیەکەی دوو مانگدا. کۆرسەکە نزیکەی ١٠٠ کاتژمێر خۆ ئامادەکردنی فێرخوازی دەوێت لە ماوڵەوە.
هەڵسەنگاندن و سیستمی تاقیکردنەوە
بەدرێژایی کۆرسەکە هەڵسەنگان و بەدوادچوون هەیە، لەگەڵ دوو تاقیکردنەوەی سەرەکەی لە ناوەڕاست و کۆتایی کۆرسەکەدا. هەموو تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندەکان لەسەربناغەی ئەو ئەو توانست و بابەتانە دانروان کە لەکۆرسەکەدا دەخوێندرێن.
- تاقیکردنەوەکان بابەتەکانی خوێندنەوە، وشە، گرامەر و سترەکچەر، وتن ، بیستن و نووسین لەخۆدەگرن.
- کیوز و ئەرک و نووسینی رۆژانە
- لەکۆتایی کۆرسەکەدا تاقیکردنەوەی قسەکردن دەکرێت
- تاقیکردنەوەکانی کۆتایی کۆرسەکە
- بەشداربوون و ئامادەبوون
بڕاوانامە
ئەو بەشداربووانەی کە لە کۆتایی کۆرسەکەدا سەرکەوتوودەبن بروانامەی ESOL یان لەلایەن پەیمانگای IDEL ەوە پێدەدرێت.
پێوانەی نمرەکان
A+ | Distinction | 97% – 100% |
A | Excellent with Honours | 92% – 96% |
A- | Excellent | 87% – 91% |
B+ | Very good | 82% – 86% |
B | Good with Merit | 78% – 81% |
B- | Good | 73% – 77% |
C+ | Promising | 69% – 72% |
C | Satisfactory | 65% – 68% |
C- | Pass | 60% – 64% |
F | Fail | 0% – 59% |
تۆمارکردن
ئێستا خۆت تۆماربکەو لێگەڕێ خەڵکی پرۆفیشناڵ هاریکارتبن بۆ گەیشتن بە ئامانجی داهاتووت
Course Features
- وانەکان 0
- Quizzes 0
- Duration 9 weeks
- Skill level All levels
- Language ئینگلیزی
- Students 10
- Assessments Self