تاقیکردنەوەکانی TOLES لە لایەن دامەزراوەی Global Legal English بەریتانییەوە پێشکەشدەکرێت، کە لە ساڵی ١٩٩٩ دا دامەزراوەو ئەندامی هۆبەی نێونەتەوەیی کۆمەڵەی یاساناسانی هەردوو ولاتی بەریتانی و وەیلزییە. ئەم دامەزراوەیە بڕیاری پێوەرە پیشەییەکانی پارێزەران دەدەن لە بەریتانییا و ئەوە لیژنەیەن کە مۆڵەتی ئەنجامدانی کاری پارێزەری دەبەخشن. ئێستاGlobal Legal English بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای IDEL لە کوردستان و عێراقدا ئەم تاقیکردنەوە بەنرخە ئەنجام دەدەن.
TOLES چییە؟
TOLES (تاقیکردنەوەی سکیڵەکانی زمانی ئینگلیزی یاسایی)، بریتییە لە زنجیرەیەک تاقیکردنەوەی پیشەییانەی زمانی ئینگلیزی یاسایی بۆ پارێزەر، وەرگێڕی یاسایی، خوێندکارانی یاسا، لەگەڵ پیشە یاساییەکانی تردا. TOLES یەکێکە لە تاقیکردنەوە باوەڕپێکراو و بەنرخەکانی جیهان لە بواری زمانی ئینگلیزی یاساییدا.
چ دامەزراوەیەک تاقیکردنەوەکانی TOLES پێشکەش دەکات؟
تاقیکردنەوەکانی TOLES لە لایەن دامەزراوەی Global Legal English بەریتانییەوە پێشکەشدەکرێت. کە لە ساڵی ١٩٩٩ دا دامەزراوەو ئەندامی هۆبەی نێونەتەوەیی کۆمەڵەی یاساناسانی هەردوو ولاتی بەریتانی و وەیلزییە. ئەم دامەزراوەیە بڕیاری پێوەرە پیشەییەکانی پارێزەران دەدەن لە بەریتانییا و ئەوە لیژنەیەن کە مۆڵەتی ئەنجامدانی کاری پارێزەری دەبەخشن. هەروەها ئەوە لیژنەییە کە مۆڵەتی ئەنجامدانی کاری پارێزەری دەبەخشێت. ئێستا، بە هاوبەشی لەگەڵ IDEL ئەم تاقیکردنەوە بەنرخانە لەکوردستان و عێراق پێشکەشدەکەن.
بۆچی TOLES پێویستە؟
- TOLES پێویستە چونکە نوسینگە یاسیاییەکان، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ خاوەنکارەکان نەک هەربەتەنها داوی زانینی زمانی ئینگلیزی گشتی دەکەن بەڵکو داوای یەکەمیان زانینی زمانی ئینگلیزی یاساییە. لەگەڵ ئەوەشدا فێرخواز و کەسانی یاسایی ئینگلیزی زانی زۆرباش لە تێگەیشتن و نووسین و چاکردنی گرێبەستی یاسایی و نووسینی نامەی یاساییدا روبەڕوی ئاستەنگی زۆر دەبنەوە.
- TOLES یەکەم تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی یاساییە و پێشەنگی بێ رکابەری ئەو بوارەیە بە ئەزموونی ورد و دروستی دوانزە ساڵەیەوە.
- نوسینگە یاساییەکان بەدوای بەڵگەی باش تێگەیشتنی گرێبەستی نووسراو، توانای زۆرباشی نووسینی گرێبەست، نووسینی نامە و ئیمەیڵی یاسایی ورد دەکەن، کەهەموو ئەمانە پێویستیان بە وشە و ستایڵی نووسینی یاسایی هەیە کە تێیدا دەقیقی و دروستی کرۆکی بابەتەکەبێت. TOLES ئەمانە و زۆرزیاتر لەمانەشت فێردەکات.
- تاقیکردنەوەکانی TOLES تواناو لێهاتوویی ، وردی و دروستی و متمانە لە بواری یاساییدا دەبەخشن بە هەموو ئەوکاسەنەی کە ئینگلیزی یاسایی لە کارەکانیندا بەکاردەهێنن.
لەم کۆرسەدا من چی فێردەبم؟
- ئینگلیزی یاسایی بۆ پیشەی پارێزەری
- زمانی یاسایی بۆ کاری بانکی و دارایی
- زمانی گرێبەستکردنی یاسایی
- زمانی یاسای بەکارخستن
- زمانی یاسای ناو زڕاندن
- تێگەیشتن لە گرێبەستە یاساییەکان
- زمانی یاسای بازرگانی
- نووسینی نامەی یاسای مۆدێرن
- زمانی یاسایی کۆمپانانیاکان
- تێگەیشتن لە گرێبەستە یاساییەکان
کام لە رێکخراو و دامەزراوەکان داندەنێن بە TOLES دا؟
لە ئێستادا زمارەیەکی زۆر لە رێکخراوەکان، کۆمپانییاکان و دامەزراوە یاسیاییەکان کارمەندو خوێندکارەکانیان دەخەنە بەر تاقیکردنەوەی TOLES . لەوانە دادگای ئەوروپی بۆ دادپەروەری، بانکی ناوەندی ئەوروپی و کۆمەڵەی خوێندکارانی یاسیای ئەوروپی. TOLES بڕوانامەیەکی بەهێزە بۆ هەرکەسێک کە خوازیارە لە بوارێکدا کاربکات کە پێویستی بە زمانی ئینگلیزی یاسایی هەیە.
تاقیکردنەوەی TOLES چەند ئاستی هەیە؟
تاقیکردنەوەی TOLES لە سێ ئاست پێکدێت ئاستی بنەڕەتی، ئاستی ناوەند لەگەڵ ئاستی پێشکەوتوو. هەر ئاستێک کۆرسی ئامادەکاری تایبەت بە خۆیی هەیە بۆ ئامادەکردنی کاندیدەکان بۆ تاقیکردنەوەکە.
راهێنەر (مامۆستاکانی) کانی TOLES
راهێنەر و مامۆستای TOLES خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و ئەزمونێکی زۆرە لە بواری ئینگلیزی یاساییدا و شارەزایەکی زۆر باشی زمانی ئینگلیزییە، لەبەر ئەوەیە کە باشترین کوالێتی فێرکردنت پێشکەشدەکرێت بۆ یارەمەتیدانت لەسەرکەوتنتدا لە پیشەکەتدا.
تۆمارکردن
ئێستا خۆت تۆماربکەو لێگەڕێ خەڵکی پرۆفیشناڵ هاریکارتبن بۆ گەیشتن بە ئامانجی داهاتووت
Course Features
- وانەکان 0
- Quizzes 0
- Duration Lifetime access
- Skill level All levels
- Language ئینگلیزی
- Students 100
- Assessments Self